AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢١ ١٤:٠٧

بنکەی بانگەشەیی پزشکیان بڵاوی کردەوە؛

تەنیا ئەم کەسانە دەبنە ئەندامی کابینەی دەوڵەتی نوێی ئێران

تەنیا ئەم کەسانە دەبنە ئەندامی کابینەی دەوڵەتی نوێی ئێران

دەقی نامەیەک بە واژۆی حاجی میرزایی و مۆرکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو سەبارەت بە دیاری کردنی تایبەتمەندییەکانی ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی چواردەیەم بۆ بەرپرسانی سەرجەم لایەنە ڕێفۆرم خوازەکان بڵاو کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی نامەیەک بە واژۆی حاجی میرزایی و سەربەرگی نووسینگەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو سەبارەت بە دیاری کردنی تایبەتمەندییەکانی ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی چواردەیەم بۆ بەرپرسانی سەرجەم لایەنە ڕێفۆرم خوازەکان بڵاو کراوەتەوە.

لە نامەکەی موحسێن حاجی میرزاییدا بۆ بەرپرسانی گشتی پارتە ڕێفۆرمخوازەکاندا هاتووە: دکتۆر مەسعوود پزشکیان بۆ هەڵبژاردنی چاکترین هاوکارەکان لە دەوڵەتی چواردەهەم بریتی لە وەزیران، جێگرەکانیان و سەرۆکی ڕێکخراوە گەورە دەوڵەتییەکان بڕوای بە ڕاوێژ و بەشداری ئەنجومەن و ناوەندە زانستی و لێزانییەکان هەیە.

هەر بۆیە هەندێک تایبەتمەندی ڕاگەیێندراوە کە ئەبێ بەرپرسان خاوەن ئاوەها تایبەتمەندیگەلێک بن:

بڕوا بە دەستوور و بەڵگە باڵادەستەکان

بەناوبانگ بە دەستپاکی، ڕاستگۆیی و دلێری

هەبوونی ڕوانگەی نەتەوەیی

دووری لە ڕوانگەی لایەنگەرانە، مەزەبی و ئێتنیکی و ناوچەیی

هاوڕێیی و وەفاداری بە هەڵوێست و بۆچوونی سەرۆک کۆمار

بڕوا بە زەروورەتی گەشە و دادپەروەری

بڕوا بە ئەندێشەی دەنگی بێ دەنگەکان و بەدی هێنانی داواکاری ژنان، گەنجان و ئێتیکەکان

بڕوا بە هاوکاری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی

بڕوا بە زەروورەتی یەکگرتوویی و یەکڕیزی نیشتیمانی

بڕوا بە لێزانیی و هەڵبژاردنی شیاوەکان

بڕوا بە زەروورەتی هاوڕێی کردنی بەرخۆدان و نەرمی نواندن لە سیاسەتی دەرەوە

ناسینی ڕاسپاردەی ئەو دەزگایە و توانایی چارەسەری کێشە و پرسەکان

خاوەن بڕوانامی کارناسی باڵا و باڵاتر لە ئەوە

ئەزموونی بەڕێوەبەرایتی باڵای جێبەجێکاری لە بەشی دەوڵەتی، تایبەت و زانکۆیی

خاەون ڕۆحیەی بوێری، قبووڵ کردنی یەکتر

خاوەن ڕوانگەی بەڕێوەبەرایەتی

بڕوا بە حوکمڕانی هاوبەش و زەروورەتی بەشداری خەڵک لە ئیدارەی وڵات.

News ID 50880

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha